شاعیر: سەیدی هەورامی کتێب: دیوانی سەیدی هەورامی سەرناو: شيرين ديده مەست... لەبارەی شیعر: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی شيرين ديده مەست، شيرين ديده مەست نازدار، نازەنين، شۆخی ديده مەست [١] سا كه جه دۆسی ئێمەت كێشا دەست چەنی يارێوتەر بەينی تازەت بەست [٢] شەرت كەردەكەی وێت نەدارات به چەم ئێمەت شی جه ياد، ياری بەينەت كەم [٣] ئەوەڵ به «ئيخلاس» سەوگەندان وەردت ئاخر شەرت‏و بەين بەسەر نەبەردت [٤] به عەشقی «باوەيس»، ماڵ جه بێشه كۆ «واحِدُ القهّار» هيچكەست نازۆ [٥] ئوميدەن فەڵەك شێونۆ نازت نيشۆ وەپای عەرش سەداو ئاوازت [٦] زار زار بگێڵی بەسەر چەمەردا هەرساتێ جه نەو بدەی بەسەردا [٧] هەركەس بويەرۆ چەنی بەين بەستەش گير دۆ چەنی زام «سيا مار» گەستەش [٨] «صەيدی» سی جزمەی كەلامش وستەن بەينش ئەو بەينەن چەنی تۆش بەستەن [٩] ١. ديده مەست: چاو مەست. شيرين: ناوی يارەكەی «صەيدی»يه. واته: شيرينی چاو مەست، شيرينی چاو مەست، نازاری، نازەنينی، شۆخی چاو مەست. ٢. جه: له. دۆسی: خۆشەويستی. كێشا دەست: دەستت هەڵگرت. چەنی: لەگەڵ. واته: تۆ له دۆسی ئێمه دەستت هەڵگرت‏و لەگەڵ يارێكی‏ترا بەينی تازەت بەست‏و ئێمەت لەبير نەما. «تێبينی»: ئەم هۆنراوەيه له كاتێكا وتووه كه «شيرين» له خۆشەويستی «صەيدی» پەشيمان بووەتەوەو شووی به پياوێكی‏تر كردووه. م. كاردۆخی ٣. وێت: خۆت. چەم: چاو. واته: ئەو شەرت‏و پەيمانەی خۆت كردت، هيچ گوێت نەدايەو لەبەر چاوت نەبوو ئێمەت لەبير چووەوه، ئەی ياری بێ وەفای بێ شەرت‏و بەين! . ٤. واته: يەكەم جار سوێندی دڵسۆزانەت خوارد كه تا سەر لەگەڵما يار بی، كەچی له ئاخريا ئەم شەرت‏و پەيمانی خۆته نەبرده سەر. وه لەگەڵ يارێكی‏ترا ڕێك كەوتی‏و وازت له من هێنا. ٥. واته: منيش ئيتر دۆعا ئەكەم‏و ئەپاڕێمەوه له خواو ئەڵێم: يەزدان به عەشقی باوەيسی ماڵ له بێشەكۆ هيچ كەسێكی شيرين لەسەر ئەرزا نەهێڵی. باوەيس: مەبەسی له «وەيس»ه كه خەڵكی هەموو جار ئەچن بۆ زيارەتی گۆڕەكەی. ٦. شێونۆ: بشێوێنێ. نيشۆ وەپای عەرش: بگاته عەرش. واته: ئوميد ئەكەم كه فەڵەك نازت بشێوێنێو ئەوەنده بگری‏و زاری بكەی به دەنگی بەرز، هاوارت بگاته عەرش. «تێبينی»: وا ئەزانم «نەشۆ وەپای عەرش» ڕاست‏تره، يانێ: هەر بگری‏و هاوار كەيت‏و دەنگيشت نەگاته بارەگای خوا. م. كاردۆخی ٧. چەمەر: شێوەيەك بووه ئەوسا كەسێكی گەوره بمردايه جلەكانی وه هەر شتێكی بووبێ بەستوويانه به وڵاخێكەوەو به بلوێرو زوڕناو دەهۆڵ بۆی گرياون، بەوەيان وتووه «چەمەر». جا «صەيدی» به يارەكەی ئەڵێ: زار زار بگری بەسەر چەمەراو هەموو سەعاتێ بدەی بەسەر خۆتا. ٨. واته: هەركەس دەست لەو ياری خۆيه هەڵگرێ كه بەينی لەگەڵا بەستووه، خوا بكا «ڕەش مار» بی‏گەزێو به ئێش‏و ئازاری ئەو مار گەستنەوه هەر بناڵێنێ. ٩. واته: لەگەڵ ئەوەشا «صەيدی» به 'سی‏ـ٣٠' جزمەی قورئان سوێندی خواردووه: شەرت‏و بەينی هەر ئەوەيه كه لەگەڵ تۆدا بەستوويەتی‏و هەر تۆی خۆش ئەوێ.